٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌وقاف: داعش، كوردانی ئێزدی ناچار بە رۆژووگرتن كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرپرسی كاروباری ئیزدییەكان ڕایدەگەێنێت، لە ڕۆژی یەكەمی ڕەمەزانەوە ئێزدییە دیلكراوەكانی ژێردەستی ڕیكخراوی توندڕۆی داعش، ناچار بە گرتنی ڕۆژووگرتن كراون و، پێنج فەرزەیش نوێژیان پێ دەكرێت.

(خێری بۆزانی) بەرپرسی كاروباری ئیزدییەكانی له‌ وەزارەتی ئەوقاف، لە لێدوانێكدا بە KDP.infoی ڕایگەیاند، بەپیێ چەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو، لە ڕۆژی یەكەمی ڕەمەزانەوە، كوردە ئیزدییە دیلكراوەكانی ژێردەستەڵاتی تیرۆریستانی داعش، خواردنیان لە هەرسێ ژەمی ڕۆژانە پێ نادرێت و ناچار كراون بەزۆر ڕۆژوو بگرن.

ئاشكرایشی كرد، داعش لەژێر هەڕەشەی دەمانچە و جەڵدە لێدان، ئێزدییە دیلكراوەكانیان ناچار كردووە، ڕۆژانە پێنج فەرزه‌ نوێژ بكەن، ئەگینا توندترین سزایان دەده‌ن.


(بۆزانی) گوتیشی، زیاتر لە 3500 كوردی ئێزدی، لەژێر دەستی داعشدا ماون و لە بارودۆخێكی زۆر خراپدان.


هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار