سیاسییەکان لەبارەی ویکلیکسەوە بۆ ماڵپەڕی پارتی دەدوێن.."بەڵگەکان راستین، بڕواننە حەنان فەتلاوی"

بەغدا-KDP. info- لەبارەی ئەو بەڵگانه‌ی کە ویکلیکس لەسەر پێوەندی نێوان سەرکردەکانی عێراق و عەرەبستانی سعوودیا بڵاوی کردنەوە، کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێن، ئەو بەڵگانە راستن و نموونەیشیان بە (حەنان فەتلاوی) هێناوەتەوە کە پێشووتر بەعسی بووە و لەسەردەمی (مالیکی) راوێژکاری بووە و لەسەردەمی (عەبادی) پێوەندی پێوە کردووە و ئەوەتانێ داوای پارەیشی لە عەرەبستان کردووە.
مەحموود عوسمان: عێراقى یه‌كگرتو بوونی نییه
ماڵپەڕی ویکیلیکس زیاتر لە 60هەزار نامە و بەڵگەنامەی دیپلۆماتیک و سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی درکاندووە کە هەرهوویان نهێنینە؛ ڕایشیگەیاندووە بەم نزیکانە نیو ملیۆن بەڵگەنامەی دیکەش بڵاو دەکاتەوە! له نێو بڵاوكراوه‌كانیش چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسیى عێراقیشى تێدایه كه په‌یوه‌ندیى ژێربه‌ژێریان هه‌یه له‌گه‌ڵ عەرەبستان له وه‌رگرتنى پاره و كاركردن له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌و وه‌ڵاته‌دا، له‌وانه (حه‌نان فه‌تلاوى) بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئیراده كه خۆى سه‌رپه‌رشتیى ده‌كات داواى پاره‌ى كردووه له‌و وڵاته.
(د. مه‌حموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌دارى كورد سه‌باره‌ت به‌و پرسه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌رده‌چن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێك زیاده‌ى تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته ئه‌م به‌رپرسانه‌ى عێراق له سه‌رده‌مى ڕژێمە ڕووخاوەکەی به‌عس و پێش ئه‌ویش هه‌میشه له‌گه‌ڵ دەوڵەتاندا په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌به‌ر پاره عەرەبستانیش یه‌كێك بووه له‌وانه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌سى وه‌ریان‌گرتووه پێم خۆشه ئه‌و شتانه له ویكیلیكس ده‌رده‌چن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بزانێت كێ و چۆن پاره‌یان وه‌رگرتووه و وه كێ وه‌رینه‌گرتووه زۆر شت هه‌یه شاراوه‌ن با خه‌ڵكى بیزانن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره گوتیشى: "ئه‌و كارانه‌ى كراوه زیاتر كه‌سێنییە، بۆیه له عێراق نه‌یانتوانیوه ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن، عێراقى یه‌كگرتووش نییه؛ ئه‌مانه نه‌چوونه به ناوى عێراق په‌یوه‌ندى بكه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق شت وه‌ربگرن، هه‌ر كه‌سه و بۆ خۆى چووه، بۆیه لاى ئه‌و دەوڵەتانه‌ش ڕێزیان زۆر نییه، چونكه به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتاریان كردووه، ئه‌مه‌ش شتێكى خراپه و زیانى هه‌یه؛ گوناهێكى گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌و گەله ده‌كرێت، هه‌موومان ده‌بینین عێراق چى لێ هاتووه؛ به‌رپرسه‌كان به‌م شێوه‌یه بوونە، بۆیە عێراقیش ئەوە حاڵیەتی، هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵى و فه‌سادەی كه هه‌یه له‌و شتانه دروست بووه و، ده‌وڵه‌تانیش توانیویانه یارى به‌و حزبانه بكه‌ن."
سیروان سیرینی: عێراق سەرکردەی راستگۆی نیە
(سیروان سرینى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌گه‌ر تێبینى بكه‌ین ده‌بینین عێراق دووچارى ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه هاتووه هاووڵاتیانى عێراق حاڵیان شڕە؛ ده‌رئه‌نجامى نه‌بوونى سه‌ركرده‌یه‌كى ڕاستگۆیە كه خه‌مخۆرى ئه‌و میلله‌ته بێت له‌نێویان كه‌سێكى وه‌كو (حه‌نان فه‌تلاوى) ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى ڕابردووى بكه‌ین ڕه‌فیقه بووه! له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عس و ئێستا خه‌ریكى هاشوهووش (مزایدە‌كردن)ـه؛ هه‌ندێكجار زۆر دەهێنن بۆ هه‌ندێك لایه‌ن و و‌ڵاتان، بەشکەم شتێکیان پێ ببڕێت! عەرەبستانیش وه‌ڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده، چاوی تەماحی تێ دەبڕن."
(سیرینی) دەیشڵێت: "ئا ئه‌و سیاسه‌تانەیە عێراقی چەندپارچه کردووە و، خەڵکەکە دووبه‌ره‌كییان تێ کەوتووە، دواڕۆژى عێراقیش زۆر ڕوونه؛ ئه‌وه‌ى عێراقی گەیاندە ئەم حاڵە، ئه‌نجامى كاره‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه؛ گەلانى عێراق، به‌و هه‌موو ناخۆشییەوە ئیتر چاوه‌ڕوانى چی بكه‌ن؟ پێویسته خەڵكانى عێراق هۆشیار ببنه‌وه و هەڵوێست وه‌ربگرن؛ لەمەولا ئەگەر دەنگێکیان دا، دەبێ بزانن بە کێی دەدەن و، چیتر به دروشم و فێڵ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن."
جەمال کۆچەر: ئاخروئاقیبەتی عێراق هەر نەهامەتییە
(جه‌مال كۆچه‌ر ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ئێستاى عێراق بكه‌ین ده‌بینین ده‌ست ده‌ره‌کیی تێدایە؛ هه‌یه نزیكە، هەیشە دووره؛ ده‌ست هه‌یه بۆ خێره و، هەیشە بۆ شه‌ڕ و ئاژاوەنانەوە؛ ئه‌وه‌ى عێراق هەر شەڕەکەیانە، ئەوەتا عێراق گەنیوە؛ لە گه‌نده‌ڵى و دیكتاتۆرى و ساختە و فێڵدا کەس نایانگاتێ! فەرموو سەیری پەرێز (باکگراوند)ی حه‌نان فه‌تلاوى بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى به‌عسدا به‌عسى بووه، له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا ڕاوێژكارى ئه‌و بووه، له‌گه‌ڵ عه‌بادییشدا هه‌وڵى دا به‌ڵام بۆی نەچووە سەر، ئاخر عەبادی ڕقى لێ دەبوویەوە و، ده‌رگاى لێ نه‌كرده‌وه؛ وای دەبینم ئه‌وه‌ى له ویكیلیكسدا هاتووه ڕاستە و، بگرە گەلێ زۆرتریشه له‌وه‌ى ویكیلیكس دەری‌خستووە؛ جا بەو حاڵەوە بێ، ئاخروئاقیبەتی عێراق هەر نەهامەتییە."
(جه‌مال كۆچه‌ر) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه: "خۆی عێراق دابەش بووە و، عێراقییه‌كان خۆیشیان چاک دەیزانن؛ چی هەیە كورد به شیعەوە ببه‌سێته‌وه، یان شیعه به سوننەوە، یان بە‌وانى ترەوە؟ فەرموو ئه‌وه ئه‌نبار دراوسێی شانبەشانی به‌غدایه کەچی خه‌ڵكە ئاوارەکەی ئه‌نباریان لە به‌غدا جێ نەکردەوە و، ناچاریان کردن به فڕۆكه بێن بۆ هه‌رێمى كوردستان؛ یاخود ئێمه‌ى كورد نه زمانمان لەوان دەچێت نه جلوبه‌رگمان و نه دابونەریتمان، هیچمان له‌وان ناچیت؛ ئه‌مانه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێن یه‌كرێزى و یه‌كهه‌ڵوێستى و یه‌كپارچه‌یى و، له ژێره‌وه‌ش كارى تر ده‌كه‌ن، ئەوەتا ویكیلیكس درکاندی ئه‌مانه زۆربەیان هیچ باکی عێراقیان نییە تا باسى ئه‌مه بكه‌ن، ئه‌مانه خەمی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێنی و، كۆكردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رن به فێڵ."
نه‌شوان به‌رزنجى




