ئەسیل نوجەیفی چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە

مووسڵ -KDP.info- دیارە ماوەیەک لەمەوبەر پەرلەمانتارە شیعەکانی عێراق گەلەکۆمەیان لە (ئەسیل نوجەیفی) پارێزگای مووسڵ کرد و، لەکار لایان دا؛ ئێستا (نوجەیفی) چاوەڕوانی هەواڵی دادگای فیدراڵە بەشکەم ئەمڕۆ هەواڵێکی پێ بگات.
(سه‌ید چه‌تۆ) سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى‌وپێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرسى پارێزگارى نه‌ینه‌وا دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌رچوو بە گوێرەى یاسا مافى پارێزگاره تانه له‌و بڕیاره بدات له دادگاى فیدراڵ‌دا."
(سه‌یدۆ) گوتیشى: "ئه‌گه‌ر دادگا پارێزگاری بە هەقبەدەست زانیبێت ئه‌وا نوجەیفی له شوێنى خۆیدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئەگەر بە ناهەقی بزانێ، پێویسته ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به پێى یاسا له ماوه‌ى 15 ڕۆژدا پارێزگارێكى نوێ ده‌ستنیشان بكەن."
شایه‌نى باسه ڕۆژى 28ـى مانگى ڕابرد ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئەو پەرله‌مانتارانەی ئاماده بووبوون، پرۆژه‌ى پایدۆسکردنی پارێزگارى مووسڵ‌یان په‌سه‌ند كرد، پارێزگارى مووسڵیش ڕایگه‌یاند بڕیارى لەکارخستنەکەی لەبەر ئەوە بووە پێی ناخۆشە حه‌شدى‌شه‌عبى دەست بخاتە شەڕی ئازادكردنى شارى مووسڵەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




