عه‌لى حوسێن: هیچ كه‌س ناتوانێت به ته‌نیا و به ئیداره‌ى خۆى پڕۆژه بسەپێنێت

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌بێت له پێشكه‌كه‌شكردنى پڕۆژه بۆ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان په‌له نه‌كرێت، چونكه بەر لە پێشكه‌شكردنى پڕۆژه گفتوگۆ و دانوستان هه‌یه.
(عه‌لى حوسێن) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند: "ئێمه پێمان وایه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ئاماده بكرێت و ئامانج لێى چارەكردنى پرسه‌كه و دروستنه‌بوونى کەلێنی یاسا بێت پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك باش بێت؛ چونكه هه‌ق نییه له‌سه‌ر پرسێكى وا گرنگ و هه‌ستیار كه چاره‌نووسى گه‌لێكى پێوە بەندە په‌له‌ى لێ بكرێت و بكه‌ونه حاڵه‌تى وه‌ڵام و وه‌ڵامدانه‌وه؛ ئه‌مانه پێویستى به سازان و گفتوگۆى لایه‌نه‌كان و سازانى نیشتمانى هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بە دەور یه‌ك مێزى گفتوگۆوە كۆ ببنه‌وه. هیچ كه‌س ناتوانێت به ته‌نیا و به ئیداره‌ى خۆى پڕۆژه بسەپێنێت به‌سه‌ر په‌رله‌مان و پێكهاته سیاسییه‌كاندا، ده‌بێت سه‌رجه‌م پرسه‌كان به ڕه‌زامه‌ندى و سازان بێت كه به خۆشحاڵیه‌وه پارتى ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بوارەدا".
گوتیشى: "(سەرۆک بارزانى) له‌م قۆناغەدا پێویستییەکی هەنووکەیی و گرنگه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێزه له ناوچه‌كەدا".
كارزان هه‌ورامى




