٧٠ سەرباز لە گۆڕێکدا دۆزرانەوە

مووسڵ-KDP.info-ئەمڕۆ لە تەلەعفەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی ٧٠ سەربازی سوپای پێشووی عێراقی تێدایە، کە بە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی تەلەعفەری سەر بەپارێزگای موسڵ گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە ٧٠ تەرمە سەربازی سوپای پێشووی عێراقی تێدا بووە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، دیارە کە داعش مووسڵی داگیر کردبوو، ئەو حەفتا کەسە ویستبوویان ڕابکەن، بەڵام لە داعش قوتاریان نەبوو.
بڵند ئیبراھیم




