عیسمەت ڕەجەب: پێشمەرگە شەڕی خاکەکەی دەکات، چاوی لە خاکی کەس نییە

هه‌ولێر -KDP.info-لە وەڵامی عێراقییە توندڕۆیەکی دیکەدا، بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێ، پێشمەرگە شەڕی خاکەکەی دەکات نەوەک بچێت خاک داگیر بکات.
(ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت) توندڕۆیەکی ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی بەوە تۆمه‌تبار کرد گوایە چه‌ند ناوچه‌یەکی پارێزگای نه‌ینه‌وای داگیر کردووە بیدات بە دەم خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه! ڕاشیگەیاندووە: "هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به بیانووی ئازادکردنی هه‌ندێ له ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له بنده‌ستی تیرۆریستانی داعش، هه‌وڵی داگیرکردنی ئه‌و ناوچانه دەدەن هەتا ڕێ خۆش بکەن بیلکێنن بە خاکی هه‌رێمی کوردستاندا ".
سەبارەت بەم لێدوانە (عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى پارتیی دیموکراتی کوردستان له مووسڵ له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى ڕاگه‌یاند: "هیچ كه‌س بۆى نییه هاشوهووش (مزایدە) بە ئازایه‌تیی پێشمه‌رگەوە بكات؛ ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه خۆیان بە دڵسۆزی مووسڵ ده‌زانن با باش بزانن دڵسۆزى ئه‌وه‌یه تۆ له به‌ره‌ى جه‌نگدا بیت و، دژى تیرۆریستان شه‌ڕ بكه‌یت نه‌ك بە قسه‌ی لابەلا ڕاستییەکان بشێوێنیت."
(عیسمەت ڕەجەب) دەیشڵێت: "ئه‌وه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه به‌رانبه‌ر به داعش وه‌ستاوه‌ته‌وه و گه‌وره‌ترین شوێنى ستراتیژی مووسڵى به ده‌سته‌وه‌یه، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى پێشمه‌رگه شه‌ڕى بۆ ده‌كات خاكى پیرۆزى كوردستانه و پێشمه‌رگه پارێزگارى له خاكى خۆى ده‌كات، خۆ نەچووە خاکی خەڵک داگیر بکات؛ خۆی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بێت گه‌وره‌ترین كاره‌سات له ناوچه‌كه دەقەومێت".
گوتیشى: " پێشمه‌رگه شه‌ڕى خاكى خۆى ده‌كات له مووسڵ؛ كه‌س بۆى نییه هاشوهووشی به‌سه‌ره‌وه بكات".
كارزان هه‌ورامى




