٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلۆڤاکیا پێی خۆشە کورد ببێتە دەوڵەت

سەرچاوە: KDP.info

سلۆڤاکیا-KDP.info-جێگری سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا کە وەزیری دەرەوەیشە، ڕایگەیاند خوازیارە عێراقیش وەک چیکۆسلوڤاکیا، بە ئاشتیانە دابەش ببێت و کوردیش ببێتە دەوڵەت؛ هەر وەک کاتی خۆی چیک و سلۆڤاکیا بەبێ شەڕ و ئاژاوە لێک جیا بوونەوە و، بوونە دوو دەوڵەت.

جێگرى سەڕۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوەى سلۆڤاکیا (میرۆسڵاڤ لاجکاک) لە پەراوێزى دەیەمین کۆڕبەندى ئاسایشى جیهانى رایگەیاند کە، خوازیارە عێراق بە ئاشتیانە دابەش بێت و کوردیش ببێتە دەوڵەت، هەروەک خۆشحاڵى خۆى دەڕبڕى لە گواستنەوەى ئەم جۆرە ئەزموونە بۆ هەرێمى کوردستان کە بە جۆرێک پێکهاتەکان سەر پشک بکرێن لەسەر جۆرى دەوڵەتدارى و بەڕێوەبردن کە مەبەستی جیاکردنەوەی کورد بوو لە عێراق و پاشان ببێ بە دەوڵەت؛ دواتریش هەوڵەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستانى بەرز نرخاند کە لە برى هەموو جیهان شەرى تیرۆر دەکات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار