٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوید لەو بوارەدا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سوید-KDP.info-دەوڵەتی سوید ڕایدەگەیێنێت ئەو مەشق و ڕاهێنانەی بە پێشمەرگەی دەکەن شیاوە و لەگەڵ پێویستییەکانی هێزی پێشمەرگەدا دەگونجێت..ئاماژەیشیان دا کە بە گشتی خول و ڕاهێنانەکان چڕ دەکرێتەوە لە بوارەکانی سەربازی، خزمەتگوزاری تەندروستی، پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەوەی مین و ڕاهێنان لەسەر شەڕی دەستەویەخە و، خۆپاراستن.
لە میانی کۆبوونەوەیەکی نێوان نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە سوید لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکوومەتی سوید لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری و دەزگای بەرگری ئەو وڵاتەدا، نوێنەرانی دەزگای بەرگریی سوید باسی وردەکاری لایەنە تەکنیکیەکانی خول و ڕاهێنانەکانیان کرد و ڕوونیان کردەوە کە مەشق و ڕاهێنانەکان شیاو و گونجاو دەبێت لەگەڵ  پێویستییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. ئاماژەیشیان دا کە بە گشتی خول و ڕاهێنانەکان چڕ دەکرێتەوە لە بوارەکانی سەربازی، خزمەتگوزاری تەندروستی، پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەوەی مین و ڕاهێنان لەسەر شەڕی دەستەویەخە و، خۆپاراستن.



 

هەواڵی پەیوەندیدار