کوێت ٢٠٠ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە ئاوارەکان

هەولێر-KDP. info-كونسووڵی كوێت له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به چاوی ڕێزه‌وه له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت له باره‌ی یارمه‌تیدان و پێشوازیكردن له ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد. ئاماژەیشی دا کە ٢٠٠ملیۆن دۆلار دەبەخشنە ئاوارەکان.
له دیدارێكی نێوان (د. دیندار زێباری) جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و (د. عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌نده‌ری) كونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌ولێر، باس له ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانی عێراقی و سووری له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی یارمه‌تیدانیان كراوه، له‌م باره‌یه‌وه سەركونسووڵی كوێت هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران به كارێكی گرنگ ناو برد و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی زۆر جیددی ناوه له هه‌موو بواره‌كاندا و له باره‌ی پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێویسته جیهان به گشتی به چاوی ڕێزه‌وه لێی بڕوانێت و ئه‌وه‌ی هه‌رێم کردوویەتی، چونكه له لایه‌ك هه‌رێم له به‌ره‌یه‌كی فراواندا دژی داعش له شه‌ڕدایه و له‌لایه‌كیش ئاواره‌كان له باوه‌ش ده‌گرێت.
(د. دیندار زێباری) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی ئاواره و په‌نابه‌راندا و، وتی: ئێستا هاوكارییه‌كانی یوئێن سنووردارن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به هۆی شه‌ڕی سه‌پێنراوی داعشه‌وه به‌مه‌ش هاوكاری كردنی ئاواره‌كان بارگرانییه‌كی زۆری به حكوومه‌تی هه‌رێم دروست كردووه، بۆیه پێویستی به هاوكاری وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕووبه‌رووی ئه‌م گرفته بێته‌وه.
كونسووڵی ده‌وڵه‌تی كوێت ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی بڕێك پاره‌ی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان ته‌رخان كردووه و هه‌وڵ ده‌دات ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌شیان بكات له ڕێگای مانگی سووری كوێتەوە و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: ده‌وڵه‌تی كوێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی عێراق و ئێستا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستی پێكردووه و به نیازین بەم زووانە له كوردستانیش ده‌ست پێبكه‌ین، چونكه بارودۆخی ئه‌منی زیاتر سه‌قامیگره و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریی زۆرمان بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاواره‌كان له كوردستان زۆره و پێویستییان به هاوكاری زیاتر هه‌یه و هاوكارییه‌كانیشیان بواره‌كانی ته‌ندروستی و دا‌و وده‌رمان و شوێنی حه‌واندنه‌وه و خۆراك ده‌گرێته‌وه و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش گشت چین و توێژ و پێكهاته‌كان ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی.
كونسووڵی كوێت دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان له ڕێگای یوئێن و وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشه‌وه هاوكارییەکی زۆری ئاواره‌كانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌م ده‌یانه‌وی له ڕێگای مانگی سووری كوێته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م هاوكارییانه پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ین.
(د. دیندار زێباری) ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوێتی به گرنگ زانی و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و هاوكارییه‌كی پێویست و له‌م باره‌یه‌وه وتی: خۆشحاڵین كه ده‌وڵه‌تی كوێت به‌شداری ڕاسته‌وخۆ ده‌كات له هاوكاری كردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی باش ده‌بێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستایدا. زێباری ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه پێویسته سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان بكه‌ن له پارێزگاكان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری پێداویستییه‌كانیان بن و پێویسته گرنگی زیاتر به لایه‌نی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بدرێت.




