٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پێداویستییەكانی هۆڵی ڕۆشنبیریی سەیدسادقی دابین كرد

سەرچاوە: KDP.info

سەیدسادق-KDP.info-  نووسینگەی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، سەرجەم پێداویستییەكانی هۆڵی ڕۆشنبیریی سەیدسادقی دابین كرد كە لە ساڵی 2010ـوە ڕادەستی فەرمانگەی ڕۆشنبیریی ئەو شارە كراوە.

ئەم هۆڵە كە پێداویستییەكانی بۆ دابین نەكرابوو، سەرجەم كەلوپەلەكانی بۆ دابین كرا، ئەمەیش دوای ئەوەی (حەیات مەجید پەرخی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد، ئەو داواكارییەی گەیاندە نووسینگەی (نێچیرڤان بارزانی). شارەوانی سەیدسادق و بەڕێوەبەری هۆڵی ڕۆشنبیرییش، سوپاسی خەمخۆریی نووسینگەی (نێچرڤان بارزانی)ـیان كرد بۆ بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار