٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بنەما سەرەكییەكانی دەستوور تەواو دەبن.. ئایین و پەیوەندیی هەرێمیش دەخرێنە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە كۆ دەبێتەوە، كە تا ئێستا 19 ماددە پەسەند كراون و، لە كۆبوونەوەكەیشدا باس لە پێگەی ئایین لە دەستووری هەرێمی كوردستاندا دەكەن و هەروەها بنەما سەرەكییەكانی دەستووریش تەواو دەبن.

(عوسمان وه‌یسى) ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا دیباجە و 19 ماددە پەسەند كراون، هەموویشیان بنەمای سەرەكین، چەند ماددەیەكی دیكەیش ماون، ڕەنگە بەشی یەكەم 23 ماددە بێت، هەروەها بۆ ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی كوردستانیش سوودمان لە دەستووری چەندین وڵاتێكی پێشكەوتوو وەرگرتووە".

(وه‌یسى) گوتیشی: "لیژنەی دەستوور هەفتانە چوار كۆبوونەوە دەكات، ئەمڕۆیش جارێكی دیكە كۆ دەبێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەیشدا باس لە پرسی ئایین و پەیوەندیی هەرێم لە ڕووی نێودەوڵەتی و چەند ماددەیەكی دیكە دەكەین".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار