٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم مانگە هەرێم لەسەر بەشەبوودجەی خۆی بێدەنگ نابێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، ئەم مانگە هەرێمی كوردستان داوای بوودجە و مووچەی تەواو لە بەغدا دەكات و بۆ ئەم مەبەستەیش كۆمەڵێك هەوڵی جیددی لە ئارادان.

(د. ئەردەلان نوورەدین) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەندێك لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت ڕێگری لە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بكەن و گرفتەكان قوڵتر ببنەوە، بەتایبەتی چەند پەرلەمانتارێك دەیانەوێت (عەبادی) سەركەوتوو نەبێت لەم پرۆسەیەدا تا ئەو ڕادەیەی كار بۆ (مالیكی) دەكەن بۆ ئەوەی (عەبادی) شكست بهێنێت و ئەم جۆرە لێدوانانەیش لەم دوو ڕۆژەی دواییدا توندتر بوونەتەوە".
(نوورەدین)  گوتیشی: "ئێستا گوشارەكان ڕوویان لە وەزیری نەوتی عێراق كردووە كە لە هەموو كۆبوونەوەكان و شوێنەكاندا پرسیاری تایبەتمەند دانراوە بۆ ئەوەی وای لێ بكەن بڵێت ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا سەركەوتوو نەبووە، بەڵام ئێمە دڵنیاین (عەبادی) و وەزیری نەوت ناكەونە ژێر ئەو گوشارانەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیش دەكاتەوە كە، "ئەم مانگە بە هیچ شێوەیەك لەسەر پششكەبوودجەی خۆمان بێدەنگ نابین و رێگای زۆر هەیە لەگەڵ بەغدادا قسە بكەین بۆ ئەوەی مافی خۆمان پێ بدات، چونكە لە مانگەكانی ڕابردوودا بە هەر جۆرێك بووە قبووڵ كراوە، بەڵام مانگی داهاتوو قسەی جیددی لەوبارەیەوە دەكرێت".
كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار