٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان سێ پڕۆژەیاسا دەخاتە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی سێ خاڵەوە بكرێت، یەكێك لەوانەیش پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی_ عێراق، ژمارە (١)ـی ساڵی ٢٠٠٥ـە.


(نازم هەركی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەرەوە دەكرێت، لەوانە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پیادەكردن و رەفتاری پێشلكار بۆ مۆراڵ و رەوشتەكانی پیشە، بۆ پیشە پزیشكی و تەندروستییەكان لە هەرێمی كوردستان و پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی عێراق، ژمارە (١)ـی ساڵی ٢٠٠٥ و هەروەها پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بارە مەدەنییەكان ژمارە (٦٥)ـی ساڵی ١٩٧٢ی هەمواركراو دەكرێت".

(هەركی) گوتیشی: "هەر لە كۆبوونەوەی سبەیدا گفتوگۆ لەسەر هەردوو پڕۆژەیاسای (نەبڕینی مووچەی تاقانە) و (تاقاكانەكانی كیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدكراوەكان) دەكرێت، بەپێی ماددەكانی (٧٢، ٧٤و٧٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (١)ـی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو".

هەروەها ڕوونیشی كردەوە، تەوەری سێیەمی كۆبوونەوە،  گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای (ڕێكخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ).

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار