به‌ڵگه‌كانی كه‌وتنی مووسڵ به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی مالیكی ڕاده‌ستی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێ

سلێمانی-KDp.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق(نووری مالیكی) ڕاده‌ستی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێ، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، به‌رپرساره‌تیی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه له ئه‌ستۆی ئه‌وه.
(عادل نووری) كه له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراقه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به پێگه‌ی 'میدڵ ئێست ئۆنلاین'ی ڕاگه‌یاندووه، '(مالیكی) له كه‌وتنی مووسل به‌رپرسه، هه‌ڵبه‌ت دادگاكانی عێراق بێلایه‌ن نین له دادگاییكردنی، بۆیه داوا ده‌كه‌ین له دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لاهای دادگایی بكرێت.'
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له به‌غدا كه ئه‌ندامی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌یشه ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنی مووسڵ ڕوونی ده‌كاته‌وه، 'فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پیاده‌ی پێشوو(عه‌لی غێدان) له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كه‌وتنی مووسڵ ددانی به هه‌ندێ شت‌دا ناوه، كه پێوه‌سته به‌وه‌ی به‌رپرساره‌تیی كه‌وتنی مووسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی داعش و، خستوویه‌تییه ئه‌ستۆی (مالیكی).'
(عادل نووری) زیاتر ده‌ڵێ، (غێدان) ددانی ناوه به‌وه‌دا كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئه‌وكات فه‌رمانیان له سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كه (نووری مالیكی)یه وه‌رگرتووه، له كاتی هێرشی داعشدا له حوزێرانی 2014دا، هێزه‌كانیان له مووسل بكێشنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق(حاكم زاملی) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، كه‌من ئه‌وانه‌ی كه ده‌زانن ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت فه‌رماندان به كشانه‌وه‌یه له مووسڵ یه‌كێكیان (نووری مالیكی)یه.
په‌رله‌مانی عێراق له مانگی تشرینی دووه‌م لیژنه‌یه‌كی بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی كه‌وتنی مووسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش پێك هێنا.
زریان زیاد




