چەكدارانی ماتۆڕسوار، عەرەبە سوننەیەکی ئاوارەیان دایە بەر گوللە

خورماتوو-KDP.info- دیسان چەكدارانی ماتۆڕسواران لە شارۆچكەی خورماتوودا ڕەشکوژییان کرد؛ عەرەبێکی سوننەیان دایە بەر گوللە.
(محەمەد فایەق) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامەتی خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم نیوەڕۆیە، لە گەڕەكی عەسكەری لە شارۆچكەی خورماتوودا، دیسان چەكدارانی ماتۆڕسوار، عەرەبە سوننەیەکی ئاوارەیان دایە بەر گوللە و خراپ برینداریان کردووە؛ کابرای بریندار ناوی (عومەر قاسم محەمەدە) و خۆی خەڵكی گوندی حلێوەیە." دەیشڵێ، چەكدارەكان پاش تاوانەكە هەڵهاتوونە.
لەوەتی چەكدارانی شیعە هاتوونەتە خورماتوو، ڕۆژ نییە عەرەب و تورکانێکی سوننەمەزەب ڕەشکوژ نەکرێت؛ بە تایبەت ئەگەر خەڵکی خورماتوو نەبن و، بە ئاوارەیی هاتبێتنە ئەوێ. ڕەشکوژان زۆر جار بە سواری ماتۆڕەوە ڕەشکوژییەکەیان دەکەن.
كاروان جاف




