پێشمەرگە رێگری لە عەرەبەکانی جەلەولا نەکردووە

جەلاولا-KDP.info-به‌رپرسێكى پارتى ئاماژه به به‌هێزى پێشمه‌رگه ده‌كات له پاراستنى خه‌ڵكى جه‌له‌ولا و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو هیچ هێزێكى پێشمه‌رگه ڕێگر نه‌بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره عه‌ره‌به‌كان.
(عامر ڕه‌فعه‌ت) به‌رپرسى ناوچه‌ى جه‌له‌ولاى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پێشمه‌رگه بووەته پارێزه‌رى خه‌ڵكى جه‌له‌ولا و، هیچ هێزێك بۆ نییه تۆمه‌تیان بۆ ببه‌خشێته‌وه چونكه ماوه‌ى ساڵێكه پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شاره‌كه ده‌پارێزێت و، پارێزگاریان لێ ده‌كات.
گوتىشی: "هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان جیا له پاراستنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌تا سنوورى نه‌فتخانه و كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ناوچه‌كه‌ش پارێزگاریان لێده‌كات ئه‌مه‌ش مایه‌ى دڵخۆشى و سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ڕه‌نج و تێكۆشانه‌یه كه پێشمه‌رگه له پێناوى ئازادى كوردستان ده‌یكات ".
دەیشڵێت: "لێره‌و له‌وێ قسه هه‌یه كه پێشمه‌رگه ڕێگره له ئاواره عه‌ره‌به‌كان بگه‌ڕێنه‌وه جەلەولا، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه بۆ پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌به‌سرێن دووره له ڕاستیه‌وه ئێمه به لامانه‌وه گرنگه سه‌روماڵى خه‌ڵك بپارێزرێت و، پارێزگاریان لێ بكرێت له هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێت سنوورى ناوچه‌كه به‌هێزتر بكه‌ین".
كارزان هه‌ورامى




