با خەڵکی مووسڵ بڕیار بدەن کێ شارەکەیان ئازاد بکات

مووسڵ--KDP.infoئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ دەڵێ، لایه‌نه كورده‌كانى ناو پارێزگاى مووسڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى شاره‌كه‌دانە كه چۆن بڕیار دەده‌ن؛ كه كێ به‌شدار بێت له ئازادكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌یان .
سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادیقوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (حه‌سه‌ن سالم) بە ڕۆژنامه‌نووسانی گوت: "سوپای عێراق، هێزه‌کانی حه‌شدی‌شه‌عبی و مقاومه‌ی ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی عێراق له چه‌کدارانی تیرۆریستی داعش و ئێستاکه به‌شداری ده‌که‌ن له شه‌ڕێکی سەخت له پارێزگای ئه‌نبار و ناوچه‌ی بێجی له پارێزگای سه‌لاحه‌دیندا".
(حه‌سه‌ن سالم) هیوای خواست هێزی پێشمه‌رگه، هێزی هۆزەکانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هێزه ئه‌منییه‌کان، حه‌شدی‌شه‌عبی و مقاومه‌ی ئیسلامی له ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی نه‌ینه‌وادا به‌شداری بکه‌ن.
گوتیشى: "قبووڵنه‌کردنی به‌شداریی هێزه‌کانی حه‌شدی‌شه‌عبی و مقاومه‌ی ئیسلامی له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رکه‌وتن که‌م ده‌کاته‌وه".
له‌م باره‌وه (غه‌زوان داودى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك لایه‌نى كورد، چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى هیچ كه‌س ناكه‌ین؛ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و پارێزگاى مووسڵ خۆیان باش ده‌زانن چۆن و چى بكه‌ن له كاتێكدا بڕیارى ده‌ستپێشخه‌رى به ده‌ست خه‌ڵكى مووسڵەوەیە و ئه‌وان بڕیار له باره‌ى داهاتووی شاره‌كه‌یانه‌وه ده‌ده‌ن نه‌ك لایه‌نێكى دیكه."
گوتیشی: "هێزى پێشمه‌رگه به‌رگرییەکی زۆرى كردووه و شه‌هیدى زۆرى داوه، بۆیه هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌سه‌ر مووسڵ یان پێشهاتێك به‌بێ پرسی پێشمه‌رگه ناكرێت، چونكه به‌شێكى گرنگ و ستراتیژی مووسڵ به ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه".
كارزان هه‌ورامى




