د. فرسه‌ت سۆفى: پڕۆژەکەی یەکێتی دیراسە دەکەین

هەولێر-KDP.info-ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان (د.فرسەت سۆفی) دەڵێ، هیچ چاره‌یەک تاكلایه‌نه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ى سازانی سیاسى، له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر كرابێت سه‌ر ناگرێت..دەیشڵێت، پڕۆژەکەی یەکێتی دیراسە دەکەین.
(د.فرسه‌ت سۆفى) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌ر هه‌وڵێك له پێناوى چاره‌كردنى پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و دروستنه‌بوونى بۆشایى یاسایى له‌م پۆسته پێشوازیى لێ ده‌كه‌ین، وه‌ك پارتى، وه‌ك هه‌وڵ، به‌ڵام خاڵى دووه‌م هیچ چاره‌یەک تاكلایه‌نه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ى سازانی سیاسى، له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر كرابێت سه‌ر ناگرێت، خاڵى سێیه‌م هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له ئارادایه بۆ چاره‌كردنى پرسى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێمه ئاوات ده‌خوازین هێزه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له ئاستى باڵا دانوسانى له‌سه‌ر بكرێت به‌بێ هه‌ڵاى ڕاگه‌یاندن؛ زۆر گرینگه به هێمنى له ئاستى باڵا ئه‌م پرسه تاوتوێ بكرێت".
له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته، (فرسه‌ت سۆفى) گوتیشى: "پڕۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى كه ئه‌مڕۆ ڕایان‌گه‌یاندووه دیراسه‌ى ده‌كه‌ین و ده‌بێت له ئاستى سیاسى باڵا، خاڵه‌كانی تاوتوێ بكەن؛ هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك، به‌ڵام هیچ پڕۆژه‌یه‌كی تاکلایانە و سەربەخۆیانە له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان پرسه‌كه چاره ناکات".
كارزان هه‌ورامى




