٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بولگاریا جەخت لە فراوانکردنی هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بولگاریا-KDP.info-لەمیانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئاساییشی جیهانی وەزیری دەرەوەی بولگاریا جەختی لە فراوانکردنی هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو هەرێمی کوردستان کردەوە.

(دانیاڵ مۆتیڤ) وەزیری دەرەوەی بولگاریا لە میانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئاساییشی جیهانی هاوکاریی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی بە ئەرکێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناو برد و جەختی لە فراوانکردنی هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو هەرێمی کوردستان کردەوە.

وەزیری دەرەوەی بولگاریا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخە سیاسییەکەی ئێستای عێراق و ناوچەکە نیشان دا کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر و، ستاییشی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە تیرۆریستانی داعشیان شکاند.
 

هەواڵی پەیوەندیدار