سەرۆكی دادگا بە ناو 'شەرع'ـەکەی داعش كوژرا

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەك لە سنووری پارێزگای مووسڵ دەڵێ، لە ئاکامی بۆرودومانی بارەگایەكی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ، سەرۆكی دادگای شەرعی ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش كوژرا.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كورستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەمەیە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بارەگایەكی تیرۆریستانی داعشیان لە گەڕەكی فەیسەڵیە لە ڕاستەنگی مووسڵدا تێر بۆردومان كرد. لە ئاکامی ئەو بۆردومانەدا، (حەسەن عەبدولجبور) سەرۆكی دادگای شەرعی ڕێكخراوە توندڕەوەکەی داعش و، هەرسێ پشتمێر (حیمایە)کەی كوژراون."
هەژار مەموزینی




