سبەینێ مووچەی دوو شوێنی دیکەیش دەدرێت

هەولێر-KDP.info-به‌ڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەڵێ، سبەینێ دووشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌ڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و ڕاگه‌یێنراوەدا كه ڕوونووسێکیشی نێردراوە بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، وای ڕاگەیاندووە: "سبه‌ی دووشەممە 22/6/2015، مووچەی مانگی 4ـی 2015ـی وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




