٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش عەقیدێک و کوڕەکەی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ ئاشكری کرد له ‌مووسڵ، داعش عه‌قیدێكى پۆلیسى عێراق و كوڕه‌كه‌ى ده‌كوژێت؛ ئه‌وه‌یشی دوو خانووى هه‌بێت یه‌كیان بۆ داعشى بیانى ده‌بێت.

(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تیرۆریستانى داعش له‌ گه‌ڕه‌كى باب‌تۆپ لە ناوه‌ڕاستى شارى مووسڵدا عه‌قید (شامل مه‌زهه‌ر) و (ئه‌حمه‌د شامل)ـیان گوللەباران کرد؛ ئەو دووانە باوک و کوڕ بوون."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش فه‌رمانێكیان ده‌ركردووه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى شارى مووسڵ، ئه‌وه‌ى خانوویه‌ك زیاتری هه‌یه‌ دەبێ یەکێکیان بدات به‌ داعشێکی بیانى!"
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار