٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پسوولەی خۆراك لە مەخموورەوە ناگوازرێتەوە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێر رایگەیاند، ماوەیەكە دانیشتووانی سنووری قەزای  مەخموور سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیای بازرگانی و دانەوێڵە و خۆراك و پارێزگا و قایمقامییەت دەكەن بە مەبەستی گواستنەوەی پسوولەی خۆراكیان بۆ ناو شاری هەولێر، بەڵام  پسوولەكانیان هەر لە سنووری مەخموور دەمێنێتەوە و ناگوازرێتەوە.

(محەممەد عەباس) بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێر، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "ماوەیەكە دانیشتووانی سنووری قەزای مەخموور سەردانی بەرێوەبەرایەتیی كۆمپانیای بازرگانی و دانەوێڵە و خۆراك و پارێزگا و قایمقامییەت دەكەن بە مەبەستی گواستنەوەی پسوولەی خۆراكیان بۆ ناو شاری هەولێر".
گوتیشی: "هەڵەیەك ڕووی داوە، ئەو هاووڵاتیانەی كە لە 4 هەزار كەس زیاترن، پسوولەكانی خۆیان تۆمار كردووە لە لیژنەی ئاوارەكان یان لایان دووبارە بووەتەوە، ئەم مانگە بە بڕیاری پارێزگای هەولێر هەموو ئەو بەشەئازووقەی كە وەریان گرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە، هەروەها پسوولەكەیشیان هەر لە سنووری مەخموور دەمێنێتەوە، ئەم كردارەیش لە رێگەی بنكەكانەوە بە شێوەیەكی رێكوپێك ئەنجام دەدرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار