٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە حەفتەیەکدا سێیەم داعشە ئەمەریکایی دەستگیر کرا.. هەوڵی کردەی تیرۆریستی داوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  پۆلیسی ئەمەریکا پێرێ هەینی، بە تۆمەتی پەیماندان بە ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش هاووڵاتیێکی وڵاتەکەی دەستگیر کرد، کە لە هەوڵدا بووە چەک بکڕێ و کردەی تیرۆریستی لە ئەمەریکا ئەنجام بدات.

ئەمە سێیەم حاڵەتە لە حەفتەیەکدا کە کەسێکی ئەمەریکایی بە تۆمەتی پەیماندان بە داعش و پشتیوانیکردن لێی دەستگیر دەکرێت، پێشتریش دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمەریکا دوو گەنجیان لە نیویۆرک و نیونێرسی دەستگیر کرد، کە بە دانی پارە پشتیوانییان لە داعش کردووە.

زانراوە کە پێوەندیکردنی ئەمەریکاییەکان بە ڕێکخراوی داعشەوە، هەر لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بۆیە پۆلیسی فیدراڵ لە هەوڵدایە بە توندی و چڕی چاودێریی تۆڕەکانی گەیاندن بکات، ئەمەیش لە ترسی پێوەندیکردن و بوونە ئەندامی ئەمەریکاییەکانە لەو ڕێکخراوەدا.

سی ئێن ئێن- زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار