٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزانە لە ٢٠٠٥ـەوە بەغدا چەند ترلیۆن قەرزداری هەرێمە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ‌لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین ژمارە و داتا ڕادەگەیێنێت كە تێیدا دەردەكەوێت لە ساڵی 2005 تا كۆتایی ساڵی 2013، حكوومەتی عێراق زیاتر لە 27 ترلیۆن دیناری هەرێمی كوردستانی لە بەشە جیاجیاكان نەداوە، ئەمە جگە لە بوودجەی ساڵی 2014 و 2015ـی عێراق.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ‌لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حكوومەتی عێراق لە ساڵی 2005 تا كۆتایی ساڵی 2013 چەندین ترلیۆن دینار قەرزاری هەرێمی كوردستانە لە بەشی خەرجی (نەفەقات)ـی سیادی و حاكیمە و بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و پترۆدۆلار، تەنیا لە خەرجیی سیادی وەكو وەكو ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی كۆمار و وەزارەتی بەرگری و ناسنامە ‌و سنوور و وەزارەتی ناوخۆ، دەكاتە (10,682,414,000,000)  دیناری عێراقی".

(نەجیب) گوتیشی: "لە ساڵی 2010 تا كۆتایی ساڵی 2012 ماددەیەك هەبوو لە ناو بوودجەدا داهاتی گومرگ دیاری دەكرا بەوەی داهاتەكە بۆ پارێزگاكە دەبێت، هەرێمی كوردستانیش داهاتی گومركی هەبوو و داویەتی بە حكوومەتی عێراق، كە پێویست بوو بەپێی یاساكە دووبارە بۆ هەرێم بگەییشتبا لەو ماوەیەدا، بەڵام نەهاتووە كە بڕەكەی دەگاتە (780,034,000,000 ) دینار، ئەمە لە كاتێكدایە هەرێم (829,604,000,000) دیناری رادەستی بەغدا كردووە و بەغدایش تەنیا (49,570,000,000) دیناری داوەتەوە هەرێم.

پێوەست بە بوودجەی پەرەپێدانی پاریزگاكانیش گوتی: "لە ساڵی 2006 تاكۆتایی ساڵی 2013 بوودجەی پەرەپێدان لەلایەن حكوومەتی عێراقی فیدراڵەوە خرابووە نێو بوودجە و بەشی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا دەكاتە (1,584,247,000,000) دینار، ئەمەیش لەكاتێكدایە بۆ گشت عێراق بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان لەو ماوەیەدا (32,633,107,000,000) دینار بووە".
ئەو ئەندامەی ‌لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان، سەبارەت بە خەرجیی حاكیمە و پارەی پترۆدۆلاریش ئاماژەی دا، حكوومەتی عێراق لە خەرجیی حاكیمە لە ساڵی 2005 تا كۆتایی ساڵی 2012 بڕی (5,741,854,000,000) دینار قەرزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، و‌ لە پارەی پترۆدۆلاریش لە ساڵی 2012 بڕی (455,400,000,000) دیناری نەناردووە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەمە جگە لەوەی كە نرخی نەوت بەپێی مانگەكان بەرز بووەتەوە و بڕی (817,190,000,000) دوو بەش دەگرێتەوە، یەكەم بۆ پشتیوانیی كەرتی كشتووكاڵی لە ساڵی 2008ـدا، دووەمیش لە پارەی زیادەی نەوت، بەشی هەرێمی كوردستان نەدراوە، بەمەیش كۆی گشتیی پارەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2005 تا كۆتایی ساڵی 2013 لەسەر حكوومەتی عێراق، دەكاتە بڕی (27,021,470,000,000) دیناری عێراقی، ئەمە جگە لەوەی بوودجەی ساڵی 2014 نەنێردراوە كە بڕەكەی بە (16) ترلیۆن دیناری عێراقی دیاری كرابوو وەكو بەشی هەرێم، هەروەها بۆ ئەمساڵیش پێویست بوو هەر مانگێك حكوومەتی عێراق بری (ترلیۆن و 200 ملیار) دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكردایە، بەڵام تا ئێستا ئەوەیشی نەكردووە‌".

نەشوان بەرزنجی


 

هەواڵی پەیوەندیدار