خۆکوژێک ئاسایشی پەیەدەی لە قامیشلۆ کردە ئامانج

قامیشلۆ- KDP.info- خۆکوژێک لەبەردەم ئاسایشی سەربە پەیەدە لە نێو شاری قامیشلۆ خۆی تەقاندەوە و لە ئاکامدا دوو کارمەندی ئاسایشی بنکەکە بوونە قوربانی.
چالاکوانان و هاووڵاتیانی قامیشلۆ لە ڕێی تەلەفۆنەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیان ڕاگەیاند، ئەم بەیانییە، کەسێکی بە ڕەگەز عارەب کە جلی ئاسایشی پەیەدەی پۆشیبوو و دیارە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، لەبەردەم ئاسایشی پەیەدە خۆی تەقاندەوە، هەڵبەت ئەمە پاش بەرەوڕووبوونەوەی ئاسایش و ئەو خۆکوژە و کەمێک تەقەکردن دێت کە لە ئاکامدا دوو ئاسایش بوونە قوربانی و چوار کەسی دی بریندار بوون.




