لە باشیک 12تیرۆریستی داعش کوژران

ههولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە چیای باشیک زانیاری دا کە، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشانی لە میحوەری باشیک کردووە و 12تیروریست کوژراون.
عەمید(بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی لیوا12ی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمشەوی شەممەیه، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بە چڕی مۆڵگەیەکی داعشانی لە بەرزاییهکانی باشیک بۆردوومان کرد.
ئەو فەرماندەیی پێشمەرگە ئاماژەیشی دا، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، وێڕایی خاپووربوونی مۆڵگەکە، 12 تیرۆریستیش کوژراون.
هەژار مەموزینی




