ئه‌حمه‌د مه‌نسوور به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی، ڕفاندن و دزییه‌وه ده‌ستگیر كرا

به‌رلین-KDP.info- كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بێژه‌ری دیاری كه‌ناڵه‌كه‌یان(ئه‌حمه‌د مه‌نسوور)ی له فڕگه‌ی به‌رلین راگه‌یاند كه، له‌سه‌ر داوای میسر یادداشتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌بووه.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، (مه‌نسوور) به كه‌ناڵه‌كه‌یانی راگه‌یاندووه، سه‌ره‌تا واتێگه‌یه‌نراوه كه ته‌نیا گومانێك له ناوه‌كه‌ی هه‌یه و به‌و هۆیه‌یشه‌وه چوار سه‌عات رایانگرتووه، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌ركه‌وتووه كه بابه‌تێكی دیكه‌یه و، چونكه پێشتر ده‌سته‌ڵاتدارانی میسر هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی داوه، بۆیه پۆلیس له فڕگه پێیانگوتووه كه ڕاده‌ستی دادگای ده‌كه‌ن.
ئه‌و بێژه‌ره دیاره‌ی جه‌زیره گوتووشیه‌تی كه، له لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام دوو پارێزه‌ری هه‌ن و بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كه‌ی پێوه‌ندییان پێیه‌وه كردووه.
(ئه‌حمه‌د مه‌نسوور) باوه‌ڕی وایه كه، هه‌ر له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا پرسه‌كه‌ی یه‌كلا ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و پرسه‌ی ئه‌وی پێ تۆمه‌تبار كراوه، ده‌ستدرێژی، ڕفاندن و دزییه، به‌ڵام ڕه‌نگه تا دووشه‌ممه له گرتووخانه بهێڵرێته‌وه.
(مه‌نسوور) پێی سه‌یره كه ئه‌ڵمانیا به قسه‌ی میسر ئه‌وی گرتووه و، توانیویه‌تی له وه‌ها پرسێكدا به كاری بهێنن.
سی ئێن ئێن - زریان زیاد




