دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەست پێدەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی داراییی حکوومەتی هەرێم سبەینێ دوو وەزارەت و هەشت دەستە و دەزگا مووچەی مانگی چوار وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ڕوونووسێکیشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی نێردراوە، سبەینێ مووچەی دوو وەزارەت و ھەشت دەستە و دەزگای دیکە دابەش دەکرێت.
ناوی وەزارەت و ئەو دەستانەی کە بەیانی یەکشەممە مووچە وەردەگرن:
1_ وەزارەتی پلاندانان
2_ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
3- دەستەی وەبەرھێنان
4_ ئەنجوومەنی دادوەری
5_دەستەی دەسپاکی
6_ دەستەی مافی مرۆڤ
7_دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم
8_ دەزگای مین
9_ دەستەی ژینگە
10_ دیوانی چاودێری دارایی
بڵند ئیبراھیم




