بەغدا شەش هەزار قوتابیی کەرکووکی سزا داوە؛ بێریوان خەیلانی داوای هەڵوەشانەوەی سزاکە دەکات

بەغدا-KDP.info-(د.بێریوان خەیلانی) دەڵێ، پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ند به‌و بڕیاره‌ىدا بچێته‌وه كه شه‌شهه‌زار قوتابى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى شارى كه‌ركووكى به كۆمه‌ڵ سزا داوه.
(د. بێریوان خه‌یلانى) ئه‌ندامی لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "داوامان كردووه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى عێراق به بڕیارى سزادانى به‌كۆمه‌ڵی شه‌شهه‌زار قوتابى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی شارى كه‌ركووكدا بچێتەوە و، هەڵی‌بوەشێنێتەوە؛ به‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان كردووه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ى په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێك بێت و، دادپه‌روه‌رانه کێشەکە چارە بکەن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشی: "پێویسته پێداچوونه‌وه‌ى ورد و ڕاست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكرێت؛ ناكرێت ئه‌و قوتابیانه‌ى گزی (قۆپیه)یان نەکردووە و شه‌ونخوونییان كێشاوه و، هه‌وڵیان داوه، زه‌ره‌رمه‌ند بن؛ به پێچه‌وانه‌وه سزادانى به‌كۆمه‌ڵ كاریگه‌رییەکی خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر قوتابیه زیره‌كه‌كان، له‌وانه‌شه تووشى شكستى ده‌روونى و مه‌عنه‌وییان بكات. ئێمه نوێنه‌رى هاووڵاتیانى عێراقین و، ئه‌ركە ده‌ستوورییەکەمان پاراستن و نه‌هێشتنى هه‌ر زوڵم و سزا و سته‌مێكى نه‌شیاوه له‌سه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌ك.
نه‌شوان به‌رزنجى




