خه‌ریكە تۆڕى گه‌نده‌ڵكارانى عێراق فراوان بێت

هه‌ولێر –KDP.info-خه‌ریكە تۆڕى گه‌نده‌ڵكارانى عێراق فراوان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى له گه‌نده‌ڵى و دزینى پاره‌ى وڵات‌دا هه‌یه سزا بدرێت، چونكه ناكرێت پاره‌ى ئه‌م وڵاته به ده‌ست كه‌سانێكه‌وه بێ وه‌ك مافیا بازرگانیی پێوه بكه‌ن.
ده‌زگای دەستپاکی عێراق ئاشكرای کرد له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2015)دا، چواردە وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، لەبەر گەندەڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه؛ (1923) دۆسیه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵییش ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوە بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاریان لێ بدرێت، لەوبارەیەوە (د.ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى ڕاگه‌یاند: "خه‌ریكە تۆڕى گه‌نده‌ڵكارانى عێراق فراوان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى له گه‌نده‌ڵى و دزینى پاره‌ى وڵات‌دا هه‌یه، سزا بدرێت، چونكه ناكرێت پاره‌ى ئه‌م وڵاته به ده‌ست كه‌سانێكه‌وه بێ وه‌ك مافیا بازرگانیی پێوه بكه‌ن؛ به‌پێى ئه‌و زانیاریه‌ى هه‌مانه ژماره‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له گه‌نده‌ڵى گه‌وره تێوه گلاون فراوان ده‌بێت و ڕێژه‌كه‌یان له هه‌ڵكشانه، كه به‌شێكیان فه‌رمانى ده‌سگیركردنیان بۆ ده‌رچووه".
گوتیشى: "ده‌بێت بڕیاره‌كانى تۆڕێ چاودێرى یان ده‌سته‌ى دەستپاکی جێبه‌جێ بکرێت، با کەسی دیکە گه‌نده‌ڵی نەکات".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو گه‌نده‌ڵی جۆری زۆرە و، هەرهەمووی دەبێ بدرێته دادگا.
كارزان هه‌ورامى




