لە نزیک خانەقین ٢٧٢بۆمبی جۆراوجۆریان دۆزییەوە

دیالە-KDP.info-ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكانی دیالە، لە ناوچەی ئیماموەیس لە نزیك خانەقیندا، حەشارگەیەكیان دۆزیوەتەوە کە ٢٧٢ بۆمبی چێندراو، لكێندراو و پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی تێدایە.
فەریق ڕوكن (جاسم سەعدی) فەرماندەی پۆیسی دیالە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی دیالە لە دۆڵی "سەلاب" لە سنووری ناوچەی ئیماموەیس لە نێوان شاری خانەقین و باقووبەدا، حەشارگەیەكی پڕ لە بۆمبیان دۆزییەوە."
(جاسم سەعدی) دەڵێت: "حەشارگەكە ٢٠٠ بۆمبی لكێندراو و ٦٦ بۆمبی چێندراو و ٦ پشتێنەی بۆمبرێژكراوی تێدایە."
ئەوەشی خستە ڕوو، زانیاریی هەواڵگریی ورد نەبووایە ئەو حەشارگە بۆمبەی تیرۆریستانمان پێ نەدەدۆزرایەوە.
كاروان جاف




