پەرە بە پێوەندی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت

هەولێر-KDP.info-ئه‌میندراى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دەڵێ، لەبەر بوارى سه‌ربازى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هەولێر و به‌غدا، هەماهەنگن و په‌ره‌یشی پێ ده‌درێت.
(جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌منیدراى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له ڕێگاى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هاوبه‌شى هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ماهه‌نگییەکی باش له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه، به تایبه‌تى له‌باره‌ى گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى و چه‌ند پێداویستیه‌كاى سه‌ربازى بۆ ئه‌مه‌ش شاندى سه‌ربازى نێوان هه‌ردوو لا چه‌ند جارێك سه‌ردانى یه‌كتریان كردووه و، له‌و باره‌وه قسه كراوه".
گوتیشی: "هه‌بوونى ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و ده‌سته گشتیه پێكه‌وه وا ده‌كات كه بابه‌تى ئه‌منیى و لێدان له مۆڵگه‌ى تیرۆریستان باشتر ببێت به تایبه‌تى كه بڕیار دراوه ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌ى نێوان هه‌ردوو لا په‌ره‌ی پێ بدرێت."
دەیشڵێت: "عێراق هەروا نامێنێت، به تایبه‌تى بابه‌تى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ پێویستى به هاوبه‌شى و هه‌ماهه‌نگیى سه‌ربازى هه‌یه؛ ئه‌و ژوورانه‌ى بڕیاریارن له‌سه‌ر دراوه، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانى هه‌ردوو لا".
کارزان هەورامی




