پڕۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە
__2015_06_20_h16m11s7__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info-پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە و وەک قۆناغی یەکەم تەنها لەرێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان داعش بۆردوومان دەکرێت و بەم نزیکانە هێرشی زەمینیش دەست پێدەکات.
ئەندامی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لەئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە و، وەکو قۆناغی یەکەم تەنها بە فرۆکە جەنگیەکانی هاوەپەیمانان مۆڵگەکانی داعش بۆردومان دەکرێت؛ لەو چەند ڕۆژریشدا مۆڵگەکانی داعش تێر بۆردوومان دەکرێت بە تایبەت لە دەشتی مووسڵ لە ناوچەکانی باشیک ومەخموور و گوێڕ و ژمارەیەکی ئێکجار زۆری داعش کوژراون."
(غەزوان حامد) گوتیشی، ئامادەکارییەکی تەواو کراوە بۆ ئەوەی هێرشی زەمینیش بۆ سەر مووسڵ دەست پێبکات، بۆ ئەو مەبەستەش دوو فیرقەی سوپا و چوارهەزار چەکداری سوننەی حەشدیشەعبی و شەشهەزار پۆلیسی فیدراڵ ئامادەن و جگە لەوەش هێزی پێشمەرگەش بەشدار دەبێت و خەڵکی مووسڵ و هۆزەکانیش هاوکار دەبن.
ئاماژەیشی دا، بڕیار بوو پێش مانگی ڕەمەزان هێرشی زەمینی بکرێت، بەڵام تا ئێستا دەستی پێنەکردووە، هۆکارەکەشی دیار نیە، بەڵام بەم نزیکانە دەست پێدەکات.
بڵند ئیبراهیم




