سەلاح دەلۆ: بە‌غدا ئەو سیاسەتەی دەرهەق بە هه‌رێمى کرد، بە کەرکووکیشی دەکات

كه‌ركووك -KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ڕه‌خنه له عێراق ده‌گرێت کە شارى كه‌ركووكی ئابلۆقە داوە و، به‌شه بوودجه‌ى ئه‌و شارەی بڕیوە کە غه‌درێكى دیكه‌یه به‌غدا به ئاشكرا ده‌یكات.
(سه‌لاح ده‌لۆ) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "تائێستا تێ ناگەین بۆچى به‌غدا ئه‌و شەڕە بە كه‌ركووك دەفرۆشێت؛ دیارە ئه‌وه ساڵێكە بە‌غدا بوودجه و پاره‌ى په‌ترۆدۆلارى ئه‌و شاره‌ی گل داوەتەوە و، ناینێرێت؛ بە‌غدا ڕێک هەر ئەو سیاسەتەی دەرهەق بە هه‌رێمى كوردستانی کرد، بە کەرکووکیشی دەکات؛ چۆن ده‌بێت پاره‌ى ژێرده‌ستى پارێزگاى داعش بنێرێت به‌ڵام پاره‌ى شارى كه‌ركووك بخوات! ئەوە غەدرێکی دیکەبە بە‌غدا دەیکات، ئاخر کەرکووک بووەته لا‌نكه‌ى هه‌زاران ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه و، پێشمەرگە لەوێوە بەرپەرچی داعش دەداتەوه تێناگەین بۆچی بە‌غدا وا دەکات".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌چێته‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا ئه‌وه لایه‌نه كورده‌كان و ئه‌نجومه‌نى پارێگاى ئه‌و شاره هه‌ڵوێستى دیكه‌یان ده‌بێت".
كارزان هه‌ورامى




