ده‌یانه‌وێ ده‌ستوورێكی سه‌رده‌می بێ.. ڤاڵا فەرید: سوود له ده‌ستووری ئیسپانیا، ئه‌فریقای باشوور و ئیكوادۆر ده‌بینن

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاماده‌كردنی دەستوور دەڵێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ١٩ مادده‌یان په‌سند كردوون، به‌ڵام ئامادەکردنی دەستوور کاتێکی زۆر دەوێت، چونکە به تایبه‌ت ئەوان وەک فراکسیۆنی زەرد سوود لەو دەستوورانە وەردەگرن هی ئەم سەردەم و مۆدێرنن.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور (ڤاڵا فەرید) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌شی یه‌كه‌می ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام تائێستا لیژنەکەیان ١٩ماددەی دەستووری پەسند کردوون و ھەموویشیان بنەمای سەرەکین، هه‌ڵبه‌ت ھەندێک ماددە ماون و رەنگە بەشی یەکەم زیاتر لە ٢٠ماددە بێت.
(ڤالا فەرید) گوتیشی، دووشەممە دادێ، کۆبوونەوەی فەرمیی لیژنەکەیان دەست پێدەکاتەوە کە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی ھەرێم لە ڕووی نێودەوڵەتی و چەند ماددەیەکی دیکە دەکەن.
زیاتر گوتی، ئەو ماددانەی باسی سامانە سرووشتییەکان و ژینگە و زمانە فەرمییەکان و پێکھاتەگەل و قەوارەی ھەرێم وەک هه‌رێمی سەربەخۆ تەواو بوونە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور گوتیشی، ئەستەمە لە وادەی خۆیدا بتوانن دەستوور ئامادە بکەن، چونکە ئه‌وان وەکو فراکسیۆنی زەرد بە بیرێکی نوێخواز کار لەسەر دەستوور دەکەن؛ ده‌یشڵێت، 'زیاتر سوود لەو دەستوورانە وەردەگرین کە نوێ و مۆدێرنن.
به گوته‌ی (فه‌رید) گۆڕانکاریی زۆر ھاتوونه‌تە ئاراوە و ئه‌مانیش ده‌خوازن سوود لە دەستووری وڵاتانی ئەفریقای باشوور و ئیسپانیا و ئیکوادۆر ببینن کە لەگەڵ ئەم سەردەمە دەگونجێن و تازەن، ئەگینا بەپێی سەرچاوە کۆنەکان بوایە، هه‌ر زوو ده‌ستووریان ئاماده ده‌كرد و ده‌یاننووسییه‌وه.
بڵند ئیبراھیم




