٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لۆسئەنجلۆس: کاتی ئەوە هاتووە عێراق وەکو سێ پارچە بناسێنین

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (لۆسئەنجلۆس) پێویستە ئەو بیرۆکەیە لە بیری خۆمان دەرکەین کە دەڵێت عێراقی یەکگرتوو؛ ڕاپۆرتەکە ئاماژەی داوە کە بۆچی ڕاستییەکانمان پشتگوێ خستوون، هه‌ڵبه‌ت لە عێراقدا سێ هێزی شەڕکەری زەمینی هەن کە لە دژی داعش شەڕ دەکەن، پێشمەرگە کوردستان دەپارێزێت و بەرانبەر داعش لە ناوچە کوردییەکان شەڕ دەکات و، چەکدارەکانی هۆزە سوننیەکانیش زۆربەیان ئێستا لە ڕه‌مادی لە دژی داعش شەڕ دەکەن و، میلیشیا شیعەکانیش بەرگری لە بەغدا و ناوچەکانی تر دەکەن، ئەدی عێراقی یەکپارچە لە کوێیە؟

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، عێراق سوپایەکی هەیە کە زۆرینەی هاوکارییە سەربازییەکان و، مەشق و ڕاهێنان لە ئەمەریکا وەردەگرێت، بەڵام ناچالاک و شەڕکەر نین و، چەکە ئەمەریکاییەکەیشیان بۆ داعش جێدده‌هێڵن.

لەو بارەیەوە (جۆن مەکین) سیناتۆری ئەمەریکایی دەڵێت، لەبری ئەوەی ئەو هەموو پێداویستییە سەربازییە و ڕاهێنانانەی بۆ سوپای عێراقی دابین دەکەین، ئەگەر بۆ هێزی پێشمەرگە و هۆزە سوننیەکانی دابین بکەین، ئەوا ستراتیژیەتی شەڕی داعش ئیش دەکات و داعش تێکدەشکێت، ئەوە شتێکە کە هەرگیز بە حکوومەتی ناوەند ناکرێت.
هەروەها گوتوویەتی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە عێراق وەکو سێ پارچە یاخود سێ هەرێم بناسێنین، کە کورد و، سوننە و، شیعەن.

شیاوی گوتنە، ڕاپۆرتەکەی (لۆسئەنجلۆس) پێی وایە کە ئەمەریکا پێویستە قبووڵی بکات کە ئەو شتەی ناتوانێت بیگۆڕێت، ویستی ڕق و تۆڵەسەندنەوەیە، کە لەنێوان شیعە و سوننەدا هەیە، بۆیە بۆ خزمەتکردنی هێوربوونەوەی دۆخی عێراق پێویستە خزمەتە سەربازییەکانی بۆ هەر سێ بەشەکە چالاكتر بکات و، وەکو سێ پارچەی کاریان لەگەڵدا بکات.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار