بێرنارد كۆشنێر: ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نرێ، فه‌ڕه‌نسا ددانی پێدا ده‌نێ

پاریس-KDP.info- وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازییان پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كردووه؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، وه‌كو ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن و له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیشدا، ددانی پێدا ده‌نێن.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی كورد له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس، (بێرنار كۆشنێر) وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، كه هاوكات یه‌كێكه له دۆسته‌كانی گه‌لی كورد، له وه‌ڵامی پرسیارێكی نوێنه‌ری ده‌زگای خه‌ندان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی كردووه له شه‌ڕی دژ به داعش، گوتی: "فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه‌ی كردووه، به دڵنیاییشه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا پشتگیریی پێشمه‌رگه‌مان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عیراق، هاوكاریی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوون و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، وه‌زیری پێشووی فه‌ڕه‌نسا، گوتی: "گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بێت، ئێمه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین، له كاتی راگه‌یاندنی سهربهخۆییشدا، ددان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌نێن".
ده‌رباره‌ی پاشه‌ڕۆژی داعش و ناوچه‌كه‌یش (بێرنار كۆشنێر) ده‌ڵێت: "داعش رێكخراوی تیرۆریستییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئایینی ئیسلامییه‌وه نییه، پاشهرۆژیشیان نییه و له‌ناو ده‌چن".
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا هاوكات وه‌ها ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دوا "پێشمه‌رگه سیمبولی دیموكراسی و ئاشتییه له جیهان و، تاكه هێزه كه به راستی شه‌ڕی داعش ده‌كات".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه، ڕایگه‌یاند: "پێویسته هه‌ردوولایان بگه‌نه رێككه‌وتن و بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمیش باشتر وایه له رێگه‌ی حكوومه‌تی عیراقه‌وه نه‌وت بفرۆشێت".




