دوو ئه‌میر و 28 داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info-ئه‌مرۆ له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاره‌دێیه‌كى شارى مووسڵدا دوو ئه‌میر كوژران و له ئاکامی شه‌ڕیش له‌نێوان دوو گروپى خۆیاندا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش تێداچوون.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌شاره‌دێى (حه‌مام عه‌لیل) 30 كم له باشوورى شارى مووسڵ، بۆمبێك به باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعش ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ئاکامدا دوو ئه‌میریان كوژراون به ناوه‌كانى ( ئه‌بوو فارسى كوردى و ئه‌بوو موسلمى توركمانى).
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندنی لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ دەیشڵێت،" هه‌ر ئه‌مرۆ له‌گوندى خه‌ویكلا له‌باشوورى مووسڵ شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان دوو گروپى تیرۆریستانى داعش دروست بوو له ئاکامدا 6 تیرۆریست له‌هه‌ردولا كوژران.
(مه‌موزینى) ئاماژەیشی دا، لاشه‌ى 22 تیرۆریستى داعش له ناوچه‌ى تلكێف و وانه و ئاسكى مووسڵ ئه‌مرۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لامى شارى مووسڵ كه به ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بۆردوومانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان كوژراون.
نه‌شوان به‌رزنجى




