"گۆڕینی سیستەمی وڵات کاری لیژنەی دەستوورە نەوەک پڕۆژەیاسای لایەنەکان"
_(1)__2015_06_19_h18m16s16__RM.jpg)
هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ: ئێمە لەگەڵ ئەوە نین كە هەر لایەنێك پڕۆژەیاسایەكی هەبێت، گۆڕینی سیستەمی دەوڵەت و بەڕێوەبردن ئەوە كاری لیژنەی دەستوورە، نەك لایەنەكان، ئەگەر هەر لایەنێك پڕۆژەی خۆی هەبێت، ئەی بۆچی لیژنەی دەستووری پێك هێنراوە.
(ئامینە زكری) جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئەگەر هەڵبژاردن لەو ماوەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاری كردووە نەكرا، لایەنە سیاسییەكان دەتوانن ڕێككەوتنێكی سیاسیی لەسەر ئەو بابەتە بكەن، بۆیە كاری پەرلەمان نیە و ناتوانێت چارە بۆ ئەو بابەتە بدۆزێتەوە، دەبێت لایەنەكان بە سازان ئەو بابەتە چارە بكەن و یەكلای بكەنەوە و پاشان ڕەوانەی پەرلەمانی بكەن.
دەیشڵێت: پڕۆژەی لایەنە سیاسییەكان، گۆڕانكاری لەسەر سیستەم و جیۆگرافیای وڵات دەكات، ئێمە لیژنەیەكی دەستووریمان پێكهێناوە، ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات و كاری ئەوانە کار لەسەر گۆڕینی سیستەمی وڵات بکەن، نەك هەر لایەنێك پڕۆژەیەك پێشكەش بكات، ئەی بۆچی لیژنەی دەستووری پێكهێنراوە، گۆڕینی سیستەمی دەوڵەت و بەڕێوەبردن كاری لیژنەی دەستوورە، نەك لایەنەكان، ئەگەر هەر لایەنێك پڕۆژەی خۆی هەبێت، ئەی بۆچی لیژنەی دەستووری پێكهێنراوە، بۆیە ئەو پڕۆژە تاكڕەوانەی پێشکەیش بکرێن لە بەرژەوەندی یەكڕیزی و ڕێككەوتنی سیاسیی نیە".
ڕابین شێروانی




