لەدوو حەفتەدا ٤٠ داعش کوژراون

دیالە-KDP.info-سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەواڵی کوشتنی ٤٠ داعش رادەگەیەنێت کە لەمیانی شکستی هێرشیان بۆسەر کێڵگە نەوتیەکانی ناوچەکە، کوژراون.
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، (سادق حوسێنی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ تیرۆریستان لە كاتێكدا دەیانەویست هێرش بكەنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی عجێل لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، چەكدارەكان كەوتوونەتە بۆسەی هێزە ئەمنیەكانەوە و چوار كەسیان لێكوژراوە و هەوڵەكەشیان شكستی هێناوە و هەڵهاتوون.
(سادق حوسێنی) دەیشڵێت: چەكدارانی داعش هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن كێڵگە نەوتییەكانی عجێل و علاس بگرنەوە، بەڵام هەوڵەكانیان شكستی هێناوە و لە ماوەی تەنها دوو حەفتەی رابردوودا زیاتر لە 40 چەكداری داعش لە نزیك ئەو كێلگانە كوژران كە ژمارەیەكیان سەركردەن بوون.
كاروان جاف




