٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واشنتن پۆست: کورد چاوی لە داهاتووە و نەخشەکە دەگۆڕێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  ئەو سەرکەوتنانەی کورد لە عێراق و سووریادا دەیسەلمێنێت کە کورد چاوی لە داهاتووە، دەبێ سنووری ناوچەکە جارێکی دی چاوی پێدا بخشێنرێتەوە و نەخشەکە بگۆڕێ، ئاخر ئێستا کورد لە هەرێمی کوردستان تا ناوچەیەکی زۆری سووریا باڵادەستە، نابێ وەک جاران لە کورد بڕوانرێ ئێستا ئەوان پاڵەوانی جەنگن. ئاستەمە جارێکی دی عێراق و سووریای یەکگرتوو بگەڕێتەوە دۆخی جاران، بۆیە داڕشتنی ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ سووریا و عێراق پێویستە.

سووریا و عێراق پێویستیان بە داڕشتنی ستراتیژیەتێکی نوێ هەیە، ئاخر دەمی ئێستا وا دەخوازێت کە دەست بەو کارە بکرێ، چونکە سووریا و عێراقی یەکگرتوو جارێکی دی ناگەڕێتەوە دۆخی جاران وەک ئەوەی کە پێشووتر لەسەر نەخشەی سایکس-پیکۆ سنوورەکان دانرابوون.


دەوڵەتی عێراق مەیل و باوەڕی بە لای ئێران شکاوەتەوە، جگە لەوەی کە واقیعی حاڵی ئەو دەوڵەتە بەرەو دابەشبوون دەچێ، رووگەی سەربازی و پێگەی ئابووری و شوێنی جیۆگرافی و ئیتنی و نەتەوەیی هەمووی لە بەرژەوەندیی دابەشبوونە.
ئەگەر سەیری فەللوجەو ره‌مادی و مووسڵ بکەین، لە ره‌مادی هیچ پاڵنەرێکی بەهێز نابینرێ کە خەڵکەکە داعش وەدەربنێن، لە مووسڵ و فەللوجەیش هەمان شت، هەروەک چۆن ئەمه‌ریکایش ددانی بەوناوە کە سوپای عێراق تەنیا بۆ خۆدەرخستن رووبەڕووی داعش بووەتەوە ئەگینا مەیلی شەڕیان نییە، ئەگەر تاهەتایە راشیان بهێنین و مەشقی سەربازیان پێبکەین هەر کێشەیە، چونکە مەیلی رووبەڕووبوونەوەی شەڕیان نییە و لەلایەن بەرپرسانێکی گەندەڵەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
پێشمەرکە جیاوازە لەسوپای عێراق، ئەوان مەیلی شەڕیان هەیە، مەیلی دووبارە رێکخستنەوەی سوپایەکی مۆدێرنیان هەیە؛ لە هەرێمی کوردستان بگرە تا سووریا کورد حەزی بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەیە.


لە هەرێمی کوردستان داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شکستی برد، لە سووریا وا کوردەکان کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی گرینگیان کرد گرێ سپی کە ناوچەیەکی زۆر ستراتیژییە.
ئەو سەرکەوتنانەی کورد لە عێراق و سووریادا دەیسەلمێنێت کە کورد چاوی لە داهاتووە، دەبێ سنووری ناوچەکە جارێکی دی چاوی پێدا بخشێنرێتەوە و نەخشەکە بگۆڕێ، ئاخر ئێستا کورد لە هەرێمی کوردستان تا ناوچەیەکی زۆری سووریا باڵادەستە، نابێ وەک جاران لە کورد بڕوانرێ ئێستا ئەوان پاڵەوانی جەنگن.


ئەمه‌ریکا ئەو راستییە تاڵە دەزانێ کە حکوومەتی عێراق مەیلی بۆ ئێران هەیە، دەشزانرێ کە دەبێ ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ ناوچەکە دابڕێژڕێتەوە کە سوننەکان ناینەوێ لەگەڵ شیعە پێکەوە هەڵبکەن و جیۆگرافیای ناوچەکەیان گۆڕاوە؛ کورد باڵادەستی ناوچەکەیه‌تی و بە خوێن سنوورەکەی گرتووەتەوە و، شیعەیش پێکەوەهەڵکردنی لەگەڵ کورد و سوننە سەخت بووە، سووریاش وا هاتووەتە سەر کە مەیلی سوننە بۆ سوننە و کورد بۆ کورد هاتووه‌تە پێشێ، وێرای کە عەلەوی و شیعەکانیشیان مەیلیان بۆ شیعەکانی عێراق دەجووڵێ، تێکڕای رووداوەکان وا دەخوازێ کە ئیدی ستراتیژیەیتێکی نوێ لە ناوچەکەدا بێتە دی.


سوود لە رۆژنامەی واشنتن پۆست وەرگیراوە.


چیاکۆ

هەواڵی پەیوەندیدار