١٠٤ هاووڵاتی بوونە قوربانی

سۆران-KDP.info-بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران دەڵێ، ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، 57 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، بە هۆی ئەو رووداوانە 104 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.
عەقید (عوسمان محەمەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، 57 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، بە هۆی ئەو رووداوانە 97 هاووڵاتی بریندار بوونە، لەو رێژەیەیشدا 62 پیا و 35 ئافرەتن، هەروەها 7 هاووڵاتیش گیانیان لە دەستداوە، لەوانە 5 پیا و دوو ئافرەت بوونە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران دەیشڵێت، 33 هەزار و 315 هاووڵاتی مۆڵەتی گشتیان دەرهێناوە، 22هەزار و 761 هاووڵاتی بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی تایبەتی، لەگەڵ 228 كەمئەندام، لەگەڵ دەرهێنانی 188 مۆڵەتی ماتۆڕسكیل، هەروەها مۆڵەتی نێودەوڵەتی كە ئێمە بە شۆفێرانی نادەین، بەڵام نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەولێر دەكەین، تا ئێستا 510 شۆفێری سنووری ئێمە بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، لەگەڵ 4778 ئافرەت لە سنووری ئەو چوار قەزایە بوونەتە خاوەن مۆڵەتی گشتی و تایبەت، رۆژانەیش ئەو ژمارەیە ڕوو لە زیاد بوونە.
رابین شێروانی




