٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خورماتوو بە دۆخێکی مەترسیدار تێدەپەڕێ

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-دوای ئەوەی دوێنێ چەکدارانی شیعە دەستڕێژی گوللەیان لە هاووڵاتیانی کورد کرد و کوردێک شەهید بوو، ئەمڕۆیش دەستڕێژی لەچەکدارانی شیعە کرا و شیعەیەک کوژرا.


بەرێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، (محەممەد فایەق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ‌، لە گەڕەكی كۆماری شارۆچكەی خورماتوو، چەكدارانی شیعە دەستڕێژی گوللەیان لە هاووڵاتیان كرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەك بە ناوی (سەیوان ساڵح) شەهیدبوو و هەروەها چوار كەسی دیكەیش برینداربوون كە یەكێكیان ئافرەتە و سەرجەمیان كوردن.
(محەممەد فایەق) گوتیشی: چەكدارەكان پاش ئەنجامدانی ئەو تاوانە ناوچەكەیان جێهێشت و هیچ لێكۆڵینەوە و لێپێچینەوەیەكیان لە گەڵدا نەكراوە.
بەرێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ئەوەشی خستەروو: پاش ئەنجامدانی ئەو تاوانە، هاوكات شەوی رابردوو، لە تاوانێكی هاوشێوەدا لە نزیك گوندی خدر وەلی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە چەكدارانی حەشەدی شەعبی كرد و بەهۆیەوە چەكدارێك كوژراو سێ كەسی دیكەیشیان برینداربوون.
لە پاش دەستپێكردنی شەڕی داعش و هاتنی چەكدارانی شیعە بۆ سنووری شارۆچكەی خورماتوو، رۆژانە كردەی تیرۆریستی لە دژی هاووڵاتیان عەرەب و توركمانی سووننەی ناوچەكە ئەنجامدەدرێت بە تایبەتی ئەوانەی ئاوارەی سنوورەكە بوون. پێشتر ئەو چەكدارانە و هێزە كوردییەكان و هاووڵاتیانی كورد چەند جارێك گرژی و ئاڵۆزی و تەنانەت شەڕە تەقەیش كەوتووەتە نێوانیانەوە و هاووڵاتیانی كورد نیگەرانی زۆریان دەردەبڕی سەبارەت بە هەڵسوكەوتی ئەو چەكدارانە. لە ئێستایشدا مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان كورد و شیعە زیاتر بووە و بەهۆی ئەو تاوانەی دوێنێوە هاووڵاتیانی ناوچەكە زۆر نیگەران و توڕەن.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار