٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دەڤەری سۆران 6359 كەمئەندام مووچە وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران دەڵێ: لە دەڤەری سۆران 6359 كەمئەندام و  3600 كەس لە تۆڕی چاودێری خێزان سوودمەندن، مانگانەیش ئەو رێژەیە گۆڕانكاریان بەسەردا دێت؛ رۆژی یەك شەممەیش مووچەی 2 مانگ دابەش دەكرێت.
(توران خدر) بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی چوار شەممە مووچەی هەردوو مانگی 3 و 4ـی كەمئەندامان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دابەش بكرێت كە 300 هەزار دینارە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی كێشەیەك لە لیستی ناوەكان وادەکە دواخرا بۆیە كەمئەندامان و ئەوانەی لە تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی ناویان تۆمار كراوە، دڵنیایان دەكەینەوە رۆژی یەك شەممە لە بانكەكانی سنووری خۆیان مووچەی دوو مانگ وەردەگرن، كە بۆ هەر مانگێك 150 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، گوتیشی، لە دەڤەری سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز 6359 كەمئەندام هەن، كەمئەندامەكانیش جۆراوجۆرن،  لەگەڵ 3600 كەس كە لە تۆڕی چاودێری خێزان سوودمەندن؛ مانگانەیش گۆڕانكاری بەسەر ژمارەكان دێت، بە هۆی هاتنی ڕێنمای نوێ لە وەزارەتەوە.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار