کورد شەڕی راستەقینەی داعشی کرد..عێراق لە جەنگدا بێ سوپایە

هەولێر-KDP.info-رۆژنامەی Jerusalem post لەریپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە عێراقدا تەنیا کورد شەڕی راستەقینەی داعشیان کرد و لەسەر دەستی پێشمەرگەبوو داعش شکستی برد، ئەگینا عێراق سوپای نییەو سوپاکەیان خراپترینی جیهانە.
رۆژنامەی Jerusalem post نووسیویەتی کە، عێراق لە جەنگدا بێ سوپایە، ئەگەر سوپایان هەبووایە ئەو هەموو چەکەیان لەبەرەی جەنگ دژ بە تیرۆریستانی داعش جێنەدەهێشت، عێراق خاوەنی خراپترین سوپایە لە جیهاندا و توانای شەڕی راستەقینەیان نییە.
رۆژنامەکە کە سەردانێکی مەیدانی بۆ سنووری تلسقۆف کردووە؛ تلسقۆف: (ئەو ناوچەیە لەلایەن هێزی پێشمەرگە دەپارێزرێت و ناوچەکە ژمارەیەکی زۆری مەسیحی لێیە و پێشوتر لێی نیشتەجێبوون)، وەها ناوی پێشمەرگەی بردووە کە ئەوان زۆر بە وریاییەوە ناوچەکە دەپارێزن و چاویان لەسەر لولەی چەکەکانیانەوەیە تا نەهێڵن تیرۆریستان دزە بکەنە نێو خاکیانەوە..هەروەها رۆژنامەکە ئاماژیشی داوە کە پێشمەرگە پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدییەکان دەپارێزێ.
وەک رۆژنامەکە باسی کردووە، هیزەکانی پێشمەرگە بەرۆحێکی بەرزی بەرخودان رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و هەر لەسنووری کەرکووک بگرە تا سنووری مووسڵ و سوریا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شکستی گەورەی بردووە.
رۆژنامەی Jerusalem post دەشنوسێ، سوپای عێراق کە زۆر وڵاتی جیهان بە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپاییشەوە و لە پشتیەوەن بۆ شەڕی داعش، وێڕای ئەوەی ئێران لەگەڵیانە بە میلیشیای شیعەیشەوە کەچی لەمدواییەدا بەو هەموو هاوکاری و کۆمەکی نیودەوڵەتییەشەوە وا لە رومادی شکستیان بردووە و نەشیانتوانیوە مووسڵ ئازاد بکەنەوە.
چیاکۆ




