"شاندێکی کوردی دەچێتە بەغدا"..یان رێککەوتنی تەواو یان سەربەخۆیی لە فرۆشتنی نەوت

بەغدا -KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، ئامادەکاری کراوە کە شاندێکی کورد بچێتە بەغدا یا ئەوەتا بەغدا بە تەواوی پابەند دەبێ یان هەرێم یەکڕاست و سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێ.
(مه‌سعوود حه‌یده‌ر) ئه‌ندامە كوردی لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند:"حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى كردووه به‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت پشكى خۆى له بوودجه‌ى ئه‌مساڵ وه‌ربگرێت؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقیشدا نەگەنە ڕێگاچارەیەک ئەوا هەرێم سەربەخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "لەو چه‌ند ڕۆژەدا بڕیار دراوە چەند وەزیرێکی حکوومەتی هەرێم پێکەوە بچن بۆ به‌غدا؛ (د. ڕۆژ نوورى شاویس) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق خەریکە زەمینەکە خۆش دەکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شاندە بڕوات و گفتۆگۆ بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا كاته‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه.
(مه‌سعوود حه‌یده‌ر) ئاماژەیشی دا، ئێمه‌ى كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین و ئاماده‌ین دانوستاندن بكرێت و ئاسانكارى بكه‌ین، هەروەها ڕێک بکەوین کە هه‌رێم نه‌وتى خۆى بفرۆشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لێك قه‌یران هه‌یه له هه‌رێم و عێراق پێویستمان به‌وه نییه قه‌یرانى سیاسى دروست بكرێت، به‌و پاره‌ى كه له به‌غداوه دێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانمان پێ دابین ناكرێت و وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه ببرێن ئاخر هه‌رێمى كوردستان قەرزێکی زۆری كه‌وتووەته سه‌ر بۆیە ناچارە بڕیارى خۆى بدات؛ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن ئه‌وا به پێى بڕگه‌ى (3)ـیەمی مادده‌ى (11)ـی یاساى بوودجه‌ى 2015ـى عێراق و، یاساى ژماره (5) ساڵى 2013 په‌رله‌مانى كوردستان حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ستی كراوه‌یە بۆ ئه‌وه‌ى خۆى نه‌وت بفرۆشێت، ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌رانى كورد له عێراق پشتى گه‌لەکەمان دەگرین بۆ ئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانه ڕزگارى بێت و، مووچه له كاتى خۆى بدرێت و پڕۆژە‌كانیش بخرێته‌وه گه‌ڕ.
نه‌شوان به‌رزنجى




