٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شیعەکان ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵیان پێ هەڵناوەشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- پەرلەمانتارە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق، ئێستا وا خەریکن واژۆ کۆ دەکەنەوە تا ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵیش هەڵوەشێننەوە.

(زانا رۆستایی) ئەندامی لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا سەرەتای مانگی دابێ پەرلەمانتاران پشوو دەدەن و، رەنگە واژۆکۆکردنەوەکەی پەرلەمانتارە شیعەکان بخرێتە ئەو کاتە؛ یاسا باسی لابردنی پارێزگار دەکات، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک باسی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی نەکردووە، مەگەر کۆمسیۆن بڕیار بدات یاخود پارێزگایەک ئەنجومەنی نەبێت و ھەموویان دەستیان لەکار کێشابێتەوە، بۆیە پەرلەمانتاران ناتوانن ئەنجومەن ھەڵبوەشێنەوە."


(زانا ڕۆستایی) گوتیشی، بەم دواییانە ھاوپەیمانیی شیعەکان فێری بەزمی زۆرینە بوونە و، سوننە و کوردیان پەراوێز خستووە کە تا بڵێی مەترسیدارە و، ڕەنگە کێشەی گەورەی لێ بکەوێتەوە.
گوتیشی، نابێ کورد لێ بگەڕێت شیعەکان بە کەیفی خۆیان بڕیار بسەپێنن.


(ڕۆستایی) ئەوەشی خستە ڕوو، شیعەکان خۆیان گورجەوە کردووە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ هەڵبوەشێننەوە، بەڵام بۆیان ناچێتە سەر.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار