ده‌سته‌ڵاتی ده‌ستوورییان ناداتێ.. حكوومه‌تی خۆجێی به‌غدا، حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه

به‌غدا-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه به‌وه‌ی كه، وه‌ك چۆن له مادده‌ی 21ی هه‌رێم و پارێزگاكاندا هه‌تووه، ده‌سته‌ڵاتیان ناداتێ كاروباره‌كانی خۆیان ڕایی بكه‌ن.
بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه(فه‌رحان ناسری) به ڕادیۆی عێراقی ئازادی ڕاگه‌یاندووه، وه‌زاره‌ته‌كان هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان به ئاراسته‌ی دیاریكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان و دانیان به پارێزگاكان نه‌ناوه؛ ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه، وه‌زاره‌ته‌كان له ماهیه‌تی فیدراڵیه‌ت و لامه‌ركه‌زیه‌ت نه‌گه‌یشتوون وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا نووسراوه‌ته‌وه؛ ئاماژه‌یشی دا، كۆی پارێزگاكان له‌باریاندا هه‌یه مادده‌ی 21یان تێدا به‌رجه‌سته ببێ.
هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگا به ه‌هرێمنه‌بووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(خالد ئلمه‌فره‌جی9 جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، واده‌ی كۆتایی ڕاده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی فیدراڵ بۆ پارێزگاكان نێوه‌راستی مانگی ئابی داهاتووه؛ ئاماژه‌یشی دا كه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌سته‌ڵاته‌كانیان بۆ پارێزگاكان شۆڕ نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌رچی بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵ(مه‌هدی قه‌یسی)یه و، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان یه‌كێك له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌یه كه بڕیاره‌كانی مادده‌ی 21 ده‌یگرێته‌وه، جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان ئێستا له هه‌وڵی دانی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ن بۆ پارێزگاكان كه ڕێیان تێ ده‌چێت، ده‌ستبه‌رداریان بن، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه هێشتا هه‌ندێك ده‌سته‌ڵات هه‌ن، جێی مشتومڕی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌ته خۆجێییه‌كانن.
چاودێری سیاسی(واسق ئه‌لهاشمی)یش باوه‌ڕی وایه كه، كۆی پارێزگاكان هێشتا هێنده‌یان له‌باردا نییه تا ده‌سته‌ڵاتی زیاتریان بدرێتێ و ئه‌ركی نوێیان پێ بسپێردرێ، كه پێشتر ئه‌ركی حكوومه‌تی ناوه‌ند بوون و هێشتایش هه‌ر لای خۆینی.
ئه‌و ڕوونی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان كێشه‌ی نێوخۆییان زۆرن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر تواناكانیانه‌وه هه‌یه.
(حه‌یده‌ر عه‌بادی)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشتر جه‌ختی له پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵی به ڕاده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پرێگاكان كردبووه‌وه.
زریان زیاد




