ناونووسینى خۆبه‌خشه‌كان بۆ سێ لیواى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرد

كه‌ركووك-KDP.info-بەمەبەستی پێکهێنانی سێ لیوای پێشمەرگە لە خۆبەخشەکان کە لیواکان سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەبن، لە ئێستادا لە کەرکووک دەستکراوە بە ناونووسین و رەچاوی تەمەنیش کراوە.
به‌مه‌به‌ستى بنیاتنانى سێ لیواى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له سنوورى كوردستان، ناوه‌ندى خۆبه‌خشى كه‌ركووك له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسێ كه ئاره‌زووى پێشمه‌رگایه‌تییان هه‌یه و خۆبه‌خشانه ناوى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، تا له ریزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا به‌شدار بن و خزمه‌ت به كوردستان بكه‌ن. هاوكات وه‌رگرتنى ئه‌م كه‌سانه دووره له ده‌ستتێوه‌ردانى حیزبى و ناونووسینێكى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و، ئه‌وانه‌ى كه پێویسته ناویان تۆمار بكرێت، ده‌بێت ته‌مه‌نیان له نێوان هه‌ژده تا سی ساڵ بێت و، ئه‌و مه‌رجانه‌ىشیان تێدا بێ كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دیاری كردوون.




